بەهۆی رووداوێك لەسەر رێگای كەركووك-سلێمانی سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا

14 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بەهۆی رووداوەكەوە پیاوێک و هاوژینەکەی گیانیان لەدەستداوە و هەر چوار منداڵەكانیشیان بریندارن.

- شوفێكری ئۆتۆمبێلەكەش گیان لەدەستداوە.

 

سەرچاوەیەك لە هاتووچۆی كەركوك بە هاوڵاتی راگەیاند بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای كەركووك-سلێمانی سێ كەس گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەكە وتیشی بەهۆی رووداوەكەوە پیاوێک و هاوژینەکەی گیانیان لەدەستداوە کە کوردی خەڵکی خورماتوون و هەر چوار منداڵەكانیشیان بریندارن.

رونیشیكردەوە شوفێكری ئۆتۆمبێلەكەش گیان لەدەستداوە كە گەنجێكی كوردە و پێشەرگەی لیوای یەكی پاراستنە لە سلێمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار