کەشناسی هەرێم: ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

- پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینیكرد، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیرن.

بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت،پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.

 باسی لەوەشكردووە: سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبێت بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22

سلێمانی : 21

دهۆک : 22

کەرکوک : 23

هەڵەبجە : 21

زاخۆ :22

سۆران : 21

حاجی ئۆمەران : 13

گەرمیان : 25

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار