پارێزگاری كەركوك: داوا لە هەمو كوردانی ناوچەكانی مادەی 140 دەكەینبگەڕێنەوە شوێنە ڕەسەنەكانی خۆیان

8 كاتژمێر لەمەوپێش



پارێزگاری كەركوك

 

-داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری دەكەم، بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان.

- ماوەی دو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە.

 

ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند، داوا لە هەمو كوردانی ناوچەكانی مادەی 140 دەكەن، بگەڕێنەوە شوێنە ڕەسەنەكانی خۆیان و لەناو خزم و كەسی خۆیاندابن تا پڕۆسەی سەرژمێری تەواو دەبێت.

ڕێبوار تەها، ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری كەركوك ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری دەكەم، بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان و لەگەڵ خێزان و كەسوكاریان ئەو چەند ڕۆژە بەسەر ببەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ مەترسییەك لە بڕۆسەی سەرژمێریدا نیە و پێویستە بە هەموان هەوڵبدەین پڕۆسەكە سەر بخەن.

باسی لەوەشكرد، ماوەی دو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە و ڕێگە بە هاتوچۆی هاوڵاتیان نادرێێت و هاوڵاتیانی كەركوك و دەوروبەری پێویستە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاكە و زێدی خۆیان و لێرە خۆیان تۆمار بكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار