کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی تانەكان دەداتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌

- له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، دەستەی دادوەریی وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، دەستەی دادوەریی عێراق وه‌ڵامی 38 تانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌میانی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا سێ تانه‌ ماون و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌.

20ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌نه‌كانی یه‌كگرتو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵ و به‌ره‌ی گه‌ل باسیان له‌ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد و سكاڵایان تۆماركرد.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، 41 سكاڵا له‌لایه‌ن حزبه‌ سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تۆماركراون، کە 25یان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار