سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: پشتیوانی لە ڕێككەوتنە یاساییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكەین

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەحمود مەشهەدانی

 

- پەرلەمانى عێراق پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات.

- بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات.

 

مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پەرلەمان پشتوانی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، مەشهەدانی پێشوازی لە فارس عیسا عەبدولکەریم بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کرد و لەگەڵیدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان دامودەزگاکانی حكومەتی ناوەند و هەرێم كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی پێشو بوە كه لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوە، هەروەها لەگەڵ تێپەڕاندنی کێشەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر كۆی خاڵە ناكۆكەكان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ڕێککەوتنە یاساییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە خزمەت بە هەمو عێراقییەکان لە هەمو ناوچەکانی وڵاتدا بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار