ئاماری گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی سلێمانی بە ڕووداوی هاتووچۆ لەماوەی ئەمساڵدا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
- لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و زۆربەیان بە هۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە دكتۆر بەختیار ڕەشید پزیشکی پسپۆری دێرینی دادوەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕايگەیاند، هۆکاری یەکەمی مردن لە سلێمانی ڕووداوەکانی هاتووچۆیە و لەسەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ۱٥۳ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
وتیشی: لەو ڕێژەیە ٦٥ کەس بەهۆی پێکدادان و وەرگەڕانەوە بووە و ٤۹ کەسیشیان بەهۆی شێلانەوە و ۳۹ کەسیش لە ڕووداوی ماتۆڕدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد لە ٪٤٠ ڕووداوەکان لەناو سەنتەری شار بوون، لە٪۳٥ ڕێگەی سلێمانی ـ عەربەت بووە، لە٪۲٠ ڕێگەی پیرەمەگروون و لە٪٥ ڕێگەکانی دیکەیە بوون.