كەشناسی هەرێم: ئه‌گه‌ری نمه باران هەیە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه باران و هه‌وره تریشقه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم دەگرێتەوە.
- ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ نمه باران و هه‌وره تریشقه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم بگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران و هه‌وره تریشقه له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری هه‌رێم له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ و هه‌روه‌ها بارینی نمه باران له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جۆراوجۆر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌هه‌ندێك ناوچه نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران له‌كاتی جیا له‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 23 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 22 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 24 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 26 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 22 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 23 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 12 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 20 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 26 پله‌ی سیلیزی