جومانە غەلای بۆ هاوڵاتی: بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین

2 ڕۆژ لەمەوپێش



جومانە غەلای

 

-بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین.

- ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات.

 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەدوای بڕیارەكەی دەستەی دادوەری بەمزوانە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم پەسەند دەكەین.

لە وەڵامی پرسیاری هاوڵاتی ئایا لایەنە ناڕازییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كە تانەكانیان رەتكرایەوە و سورن لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە، هیچ رێكارێكی تر هەیە بیگرنەبەر ؟

ئاشكرایكرد دەستەی دادوەری هەموو تانەكانی رەتكردەوە و ئەنجومەنی كۆمسیاران پاڵپشتی لە بڕیارەكە دەكات و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات.

وتيشى: ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات لەسەر رۆشنایی بڕیارەكەی دەستەی دادوەری.

دوێنێ‌ فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكی تایبەت بۆ هاوڵاتی ئاشكرايكرد هەمووان كۆدەبینەوە و قسە لەسەر رەتكردنەوەی تانەكانمان دەكەین.

 

بەهەمان شێوە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بۆ هاوڵاتی دووپاتكردەوە لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردن کە بریتین لە بەرەی گەل و یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندی و بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، چەند ڕێکارێکی دیکە دەگرنەبەر لەبەرامبەر ڕەتکردنەوەی تانەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار