لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوەدەبن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن.
- داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر (۲٤) کاتژمێر کراوەدەبن.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکان بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.
دەشڵێت: داوا لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەردوو لیژنەی باڵای سەرژمێری لە عێراق و هەرێم سبەینێ و دوو سبەی (20 و 21ی مانگی 11) قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت و پشووو دەبێت لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان جگە لە ناوەندە خزمەتگەزارییەكانی وەك هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و تەندروستی.