جەبار گۆران بۆ هاوڵاتی: قەدەغەی هاتووچۆ هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراو نابێت

دوێنێ



جەبار گۆران

 

- قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی سەرژمێریەوە هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراوەكان نابێت.

- نرخی دۆلار و دراوەكان وەك رۆژانی ئاسایی مامەڵەی پێوە دەكرێت

 

 

جەبار گۆران وتەبێژى بازاڕى ئاڵوگۆرى دراو لە سلێمانى بە هاوڵاتی راگەیاند قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری عێراق بەهۆی سەرژمێریەوە هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخی دراوەكان نابێت.

وتیشی: نرخی دۆلار و دراوەكان وەك رۆژانی ئاسایی مامەڵەی پێوە دەكرێت و قەدەغەكردنی هاتووچۆكە هیچ پەیوەندی بە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەوە نابێت.

 

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

 

نرخی دۆلار

بە پێنجی

150,600 فڕۆشتن

150,550 كڕین

بە سور

150,250 فڕۆشتن

150,200 كڕین

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار