وه‌زیری پلاندانان: به‌هۆی ئه‌م سه‌رژمێریه‌وه‌ داتای زۆر ورد ده‌ستده‌كه‌وێت

دوێنێ



هاوڵاتی

دارا ڕه‌شید

 

- ئه‌وانه‌ی له‌ رۆژانی 20 و 21ی مانگ سه‌رژمێر ده‌كرێت به‌ خه‌ڵكی ئه‌سڵی ئه‌و ناوچانه‌ داده‌نرێت.   

-ئه‌م سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات.

 

دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەم سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات .

دارا ڕه‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سوپاسی ده‌سته‌ی ئاماری سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تیمه‌كانی سه‌رژمێری كرد كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویانه‌ ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واوبكه‌ن و ده‌ستبكه‌ن به‌ پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی.

وتيشى: ئه‌وانه‌ی له‌ رۆژانی 20 و 21ی مانگ سه‌رژمێر ده‌كرێت به‌ خه‌ڵكی ئه‌سڵی ئه‌و ناوچانه‌ داده‌نرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مێژه‌ عێراق چاوه‌ڕوانی سه‌رژمێری ده‌كات و وه‌كو هه‌رێمی كوردستانیش له‌ زوه‌وه‌ پێشوازیان له‌ سه‌رژمێری كردوه‌، ئه‌م سه‌رژمێریه‌ قه‌باره‌ی كورد له‌ عێراقدا دیاریده‌كات و واده‌كات به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چیتر به‌ میزاجی سیاسی و ئاڕاسته‌كان یاری پێنه‌كرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆی ئه‌م سه‌رژمێریه‌وه‌ داتای زۆر ورد ده‌ستده‌كه‌وێت كه‌ ده‌توانرێت له‌ داهاتودا پلانی باشی بۆ دابنیرێت، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی پێشتر كه‌ كراون ته‌نها روپێو بوه‌ به‌ڵام سه‌رژمێری واده‌كات ئامار و داتای ورد له‌به‌ر ده‌ستبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار