کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

- پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نمەبارانيش ببارێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەکانی گەرما نزمببنەوە و نمەبارانيش ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویش هەوری تەواو دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتى لە پارێزگەى دهۆک و سلێمانی و پلەی گەرماش 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.

رونیشیكردەوە سبەینێ پێنجشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 19 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار