سۆران عومەر: سەرژمێری مەترسی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم دروست دەكات

18 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت.

- هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئەو سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت.

 

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و هێشتا نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێرییەوە نەڕەویوەتەوە.

سۆران عومەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت.

وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئەو سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت، بەڵام حکومەتی عێراق ڕازی نەبوو، بۆیە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەشدارە لە داتاکانی ئەم سێرڤەرە لە بەغداد.

رونیشیكردەوە بابەتی سەرژمێریەكە 11 لاپەڕیە و 70 پرسیارە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەو وردەكارییانە لە هاوڵاتیان دەپرسن، بەڵام ئەوەی كە گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان ئەوەیە رێژەی ئێمە وەك هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە ئیستا 12.67 لە كۆی بودجەی گشتی عێراقه، لەم سەرژمێرییەدا دەبێت بەچەند.

 ئاماژەشیكرد ناوەڕاست و خواروی عێراق گەشەی دانیشتوان و رێژەی دانیشتوانی بەراورد بە ئێمە زۆر زیاترە، ئەمەش گرفتمان بۆ دروست دەكات لە بودجە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار