شارەزا یەكی كەشناسی: بەفر و باران دەبارێت لە هەرێمی كوردستان
12 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم.
- سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت.
شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی پێشبینیكرد شەپۆلێکی بەهێز بەفر و بارانبارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێمى كوردستان.
شاڵاو هیدایەت لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتەکە بۆ کۆتایی هەفتەکە مەودای 25 و 26 و 27 ی 11 شەپۆلێکی بەهێز و باشی بارانبارین و بەفربارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم.
ڕاشیگەیاندووە، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت و تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری کەمەرەییش کارتێکەر دەبێت لەسەر شەپۆلەکە.
وتیشی: بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور لەئەوروپاوە و تێکەڵ بوونی بەشەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن و لەناوەڕاست و کۆتایی شەپۆلەکە بەتایبەت بەفر دەبارێت لەبەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکان و بەفر دادەبەزێتە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندهکانی دەورووبەری و بەشێک لەسەنتەرەکانی تری ناوچەی شاخاوی.