هەپەگە: فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیامان خستووەتە خوارەوە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- زەرەروزیانمان بە توركیا گەیاندووە.

- سێ‌ فڕۆكەی توركیامان خستووەتە خوارەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانى توركیایان خستووەتە خوارەوە.

هەپەگە لە راگەیەندراوەكەیدا بڵاویكردەوە له تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەكی كەسیی ٢ درۆنی داگیركەران خرانە خوارەوە، چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا و له١٨ی تشرینی دووەم  لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار درۆنێكی داگیركەران بە چەكی كەسیی خرایە خوارەوە، چالاكییەكە لە لایەن هێزەكانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

وتيشى: له ١٧، ١٨، ١٩ و ٢٠ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی قەلە، بەربزن، لۆلان، شاخی شەهید هاوار، كەندەكۆلا، سنین، ١٠ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەكانی شاخی كون، دەشتی كافیا، شاخی سیسەر، زێڤكێ، دێڕەشێ، دەشتی نەهلە، ئەرگەنێ ١٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٣ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار بە فڕۆكەی شەڕكەر بۆردوومانكران و له ١٧ و ١٩ی تشرینی دووەم لە هەرێمی خواكوڕك گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٧ جار؛ بەگشتی ١٩ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانكران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار