هێزە ئەمنیەكانی عێراق دڵنیایی دەدەن لەپاراستنی تۆكمەی سنوورەكانی وڵات

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

- وەزیری بەرگری عێراق دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک.

- ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پشتڕاستیکردەوە کە سنووری عێراق و سوریا لەڕێگەی ئامادەبوونی سەربازی و جێگیرکردنی یەکەکانەوە پارێزراو دەبێت.

 

وەزارەتی وەزیری بەرگری عێراق و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە كە سنوری عێراق لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی پارێزراوە.

وەزیری بەرگری عێراق سابت محه‌مه‌د عه‌باسی دووپاتی کردەوە کە سوپای عێراق بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک.

عەباسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سوپای عێراقی، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانییەوە، ئامادەیە و بەردەوامە لە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە هەر مەترسییەک، شانبەشانی سه‌رجه‌م هێزە ئەمنییەکانی تر بۆ پاراستنی وڵات و ڕێگەش نادەین هیچ تیرۆریستێک و تێکدەرێک دزە بکاتە ناو خاکی نیشتمانە خۆشەویستەکەمانەوە.

لەلایەن خۆیەوە لیوا قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پشتڕاستیکردەوە کە سنووری عێراق و سوریا لەڕێگەی ئامادەبوونی سەربازی و جێگیرکردنی یەکەکانەوە پارێزراو دەبێت و لەڕێگەی بلۆکی کۆنکرێت و کامێرای چاودێری حه‌راری و گەشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەهێزکراوە.

لیوا محەممەداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتیكردەوە سنووری عێراق و سوریا لەڕووی هەوڵی تەکنیکی و بوونی یەکەکان و کۆنکرێت، زۆر پارێزراو و سەلامەتە و بلۆک و تەلی دڕکاوی دانراون ، جگە لە دانانی کامێرا و فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سوپا و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و کەرتەکانی یەدەگ بڵاوبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "گه‌له‌كه‌مان دڵنیا دەکەینەوە کە شتەکان ئاسایین، هەروەها خۆپارێزی پێویست لەڕووی چەندایەتی و کوالیتی ڕێکار و پێکهاتەکانی ئەمنیەوە گیراوەتەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار