پارەكەی بەغدا خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

- وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

- ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت دەڵێت: کورتهێنانمان هەیە و ناتوانین مووچە دابەش بکەین.

 

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە لقی هەولێر بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕى 763 ملیار دیناری خستەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە دژوار فایەق، راوێژکارى باڵاى سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئەگەر بەغداد گوژمەى یەکەمى پارەکەش بنێرێت کورتهێنانمان دەبێت و ناتوانین مووچەى مانگى 10 دابەش بکەین.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە هەرێمى کوردستان داواى لە بەغداد کردووە سێ مووچە بەیەکەوە بنێرن بۆئەوەى بەپەلە بتوانن دوو موچەى مانگەکانى 10 و 11 دابەش بکەن.

سەبارەت بە مووچەى مانگى 12ش دژوار فایەق وتى: هەرێمى کوردستان داواى گواستنەوەی لە بەشە بودجەیدا کردووە بۆ ئەوەی بتوانن پێش کۆتاییهاتنى ساڵ هەرسێ مووچەکە دابەش بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار