موراد قەرەیلان: ئەگەر پێداگربن لەسەر شەڕ، تووشی شکست دەبن

2 هەفتە لەمەوپێش



ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پ.ەکە.کە، موراد قەرەیلان ڕایگەیاند: ئاپۆ بژاردەی گەلی کوردی دەستنیشان کردووە، ئەگەر بەشێوەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا بکەن، بە تاکتیکی شەڕی تایبەت پێداگری لەسەر شەڕ بکەن، ئەوا بێگومان تووشی شکست دەبن.

لەچاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانیدا، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پ.ەکە.کە. باس لەهەوڵەکان چارەسەریەکانى عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات، دەڵێت "گرنگییەکی مەزنی هەیەو هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوەو بژاردەیەکی مەزن پێشکەش بە هەمووان دەکات، ئەمە بۆ گەلانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە چارەسەرێکی ڕاستە و بە قازانجی گەلان دەشکێتەوە.
قەرەیلان دووپاتی کردەوە، تا ئێستە لە ئاستی دەوڵەت و دەسەڵاتدا ئاماژەی پرۆسەی نوێ بەدی ناکرێت، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە باس لەهەڕەشەو ڕووخاندن و توندوتیژی دەکرێت، 
ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌كه‌كه‌ وتیشى "لەوە تێدەگەین کە بەرپرسانی دەوڵەت لە ئیمراڵی چەند دیدارێکیان لەگەڵ ئاپۆ ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا دەسەڵات بە فەرمی خاوەنداری لەمە نەکردووە". 

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد پێویستە بزانرێت لەم قۆناغە مێژووییە گرنگەدا، هەوڵەکانی ئاپۆ دەربارەی هەڵوێستی خوشک و برایەتی تورک_کورد ئاسایی نین، بەڵکو مێژوویین. وتى "ئەمە بۆ بەرژەوەندی و ئایندە تەواوی کۆمەڵگەی تورکیا گرنگییەکی مەزنی هەیە، پێویستە ئەم هەوڵە گرنگانە بەدرووستی وەربگیرێن. لەبری ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە، جووڵە و قسەگەلێک دەکەن کە دەبنە مایەی نیگەرانیی قووڵ".

سەبارەت بە سەردانەکانى شاندى دەم پارتى، قەرەیلان بەگرنگیەوە باسى کردو وتى: ئەمە لەڕووی ئاگاداربوونمان لە تەندروستی ڕێبەرێتی و وەرگرتنی سڵاو و بڵاوکردنەوەی پەیامەکان، بۆ پارتەکەمان و گەلەکەمان جێی خۆشحاڵی بوو، ئەمە ڕەوشێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بەو پێیەی پێشتر لە ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. هەروەها بە وردی چاودێری ئەم پرۆسەیە دەکەین.
بەرپرسەکەى پەکەکە، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە ئاپۆ لە ماوەی ٣٢ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵیداوە چارەسەری سیاسی-دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە، هەموو دەرفەتەکان بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنێت. وتیىشى: لە دوایین جاردا لەسەر بانگەوازی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، جارێکی دیکە دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد. ئێمە دەبینین کە رێبەرمان هەوڵێکی گرنگ لەم ڕووەوە دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار