مەسرور بارزانی: ڕەفتاری بەغدا بەرانبەر هەرێم قبووڵکراو نییە
4 هەفتە لەمەوپێش
لەکۆبونەوەى نێوان حکومەتى هەرێم و نوێنەرانى کورد لەبەغدا، مەسرور بارزانى رەخنەى توندى لە دەسەڵاتى بەغدا گرت، وتى ڕەفتاری ئێستەی بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە.
کەمێک لەمەوبەر لەهەولێر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە بەشدارى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ پەرلەمانتارو وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی فیدراڵ دەستیپێکرد.
نوێنەرانى یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى دادگەرى، بایکۆتى کۆبونەوەکەى ئەمرۆیان کردوە، مەسرور بارزانى وتى: بەداخەوە هەموو فراسیۆنەکان نەهاتن بۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران، چونکە ئەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گرنگە.
لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی لەبارەی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وتى: "پابەند نابن بە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی ئەگەر بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بێت."
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دەمانەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان لە 2025 لە دڵەڕاوکێ رزگاری بێت."
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى کۆبونەوەکە ئەمرۆوە ڕاگەیاند "کشانەوەی کورد لە بەغدا، یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."