بایدن ڕۆژی چوارشەممە ماڵئاوایی لە ئەمریکییەکان دەکات 

2 ڕۆژ لەمەوپێش



کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وتاری ماڵئاوایی تەلەفزیۆنی پێشکەش دەکات، ئەمەش پێنج ڕۆژ پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، هاوکات سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەنیازە لە یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتییەکەیدا 100 فەرمانی جێبەجێکردن دەربکات.

کۆشکی سپی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "رۆژی چوارشەممە 15ی 1، کاتژمێر 8ی ئێوارە، سەرۆک کۆمار لە ئۆفیسی هێلکەییەوە وتاری ماڵئاوایی پێشکەش بە میللەت دەکات".
لە ڕاپرسییەکدا ئاشکراکراوە تێڕوانینی ئەمریکییەکان بۆ خولی بایدن تاریکترە لە تێڕوانینیان بۆ دوو خولی پێشووی سەرۆکایەتی باراک ئۆباماو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.
بەپێی ڕاپرسییەکی سەنتەری توێژینەوەی کاروباری گشتی ئەسۆشێتد پرێس-NORC، نزیکەی چارەکێک لە گەورە ساڵانی ئەمریکی دەڵێن بایدن سەرۆکێکی "باشە.
لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ خۆی ئامادە دەکات بۆ دەرکردنی زیاتر لە 100 فەرمانی جێبەجێکردن لە یەکەم ڕۆژی خۆی لە کۆشکی سپی دەستپێدەکات، ئەمەش بەگوێرەی ئاژانسەکانى هەواڵ.

ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە کاپیتوڵ هیڵ، سیناتۆرەکانی کۆمارییەکانی لەو دەستپێکردنە بەهێزە ئاگادارکردەوە.
ڕۆژی دووشەممەى رابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا سەرکەوتنی ترەمپی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ دا سەلماند و ڕێگەی خۆشکرد بۆ گەڕانەوەی کۆمارییەکان بۆ کۆشکی سپی.
ترەمپ لە ٢٠ی ئەم مانگە، دوای مەراسیمی دەستبەکاربوونی فەرمی لە واشنتۆن دی سی بە فەرمی وەک سەرۆکى ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار