وەزیری بەرگری سووریا باس لە ئەگەری بەکارهێنانی هێز دەکات لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات

وەزیری بەرگری سووریا باس لە ئەگەری بەکارهێنانی هێز دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەکردنی: هاوڵاتی

وەزیری بەرگری سووریا باس لە ئەگەری بەکارهێنانی هێز دەکات لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەگەر دانوستانەکان ئەنجامیان نەبێت.

وەزیری بەرگریی سووریا، لەبارەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی سووریا و چەکدانانیان، رایگەیاند ئەوان ئامادەن لەگەڵ کورد لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ بکەن، بەڵام رەتیشی نەکردەوە لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان، هێز بەکارنەهێنن. 

 مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، ئەمرۆ چوارشەممە لە دیمەشق، رایگەیاند ئێستا دەرگەی گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە کراوەیە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد هێز بەکاربهێنین، ئامادەین.

پێشتر بەرپرسانی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش، شەرع راگەیاندبوو، پێویستە هەسەدە تێکەڵی سوپا نوێی سووریا بکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

هێزەکانی سووریای دیموکرات هاوپەیمانی سەرەکیی ‌هێزەکانی ئەمریکایە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە شەڕی دژی داعش و زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی کەوتوونەتە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان، بەڵام دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا تەنیا کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانیان ناوێت و بە نیازن کۆی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار