ئاسایشی هەرێم: بکوژى مامۆستاکەی چەمچەماڵ دەستگیرکرا

5 مانگ لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، ئەوکەسەى تاوانبارە بە کوشتنی مامۆستاکەی چەمچەماڵ دەستگیرکراوەو ڕووبەڕوی یاسا کراوەتەوە.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزاى چەمچەماڵ ژنێکی تەمەن 34 ساڵ بەر چەقۆ درا و کوژرا؛ ئەو ژنە ناوی لەنیا ئەحمەدە، لەدایکبووی ساڵی 1991ـە و "چەقۆ لە مل و جەستەی دراوە" و کوژراوە؛ رووداوەکەش لەنێو ماڵی ژنەکەدا بووە.
لەڕاگەیەندراوێکى رۆژنامەوانیدا دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەستگیرکردنى تاوانبارى ڕوداوەکەى ڕاگەیاند.
لەبەشێکى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەمادەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە
دەزگاى ئاسایشى هەرێم تاوانباری کوشتنی مامۆستاکەی ئه مڕۆی چەمچەماڵی دەستگیرکرد
لەمیانەی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا( ل.ا.ح)سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان گیرانە بەرو توانرا لە لەلایەن ب.ئاسایشی بازگەکان تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیر بکات و ڕووبەڕوی یاسای بکاتەوە ،هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە
تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەمادەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا
