كوردانی رۆژئاوا ئاماده‌كاریی بۆ كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به یه‌كخستنی ڕیزه‌كانیان ده‌كه‌ن.
بڕیاره له‌م مانگه‌دا كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پێكھێنانی شاندێکی یه‌كگرتوو له شاری قامیشلۆ به‌رێوه‌بچ
3 كاتژمێر لەمەوپێش
هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه تا كورد له سووریا یه‌كگرتووبێت.
ئامادەکردنی: هاوڵاتی
كوردانی رۆژئاوای كوردستان، له هه‌نگاوێكدا بۆ یه‌كخستن و یه‌كگرتویی ڕیزه‌كانیان، ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كونگره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه كۆنگره‌كه له‌م مانگه‌دا له شاری قامیشلۆی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه به‌رێوه‌بچێت و تیایدا هه‌ردوو به‌ره‌ی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد) و (حزبه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی) شاندێكی یه‌كگرتوو به‌مه‌بەستی ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێكبهێنن.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردبۆوه و به‌رده‌وام هانی كوردانی رۆژئاوای كوردستانیان داوه كه یه‌كگرتووبن و به‌شاندێكی هاوبه‌ش دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێ له سووریا بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه "نه‌سره‌دین ئیبراهیم" سكرتێری پارتی دیموكراتی كورد، به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌كه ده‌ستیپێكردووه و مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌كه كۆبووه‌ته‌وه، بڕیاریشه چه‌ندین كه‌سایه‌تی بێلایه‌ن به‌شداربن و زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بۆ كۆنگره‌كه بانگهێشتكراون ره‌زامه‌ندبوون و ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن ده‌ربڕیووه.
هاوكات سكرتێری پارتی دیموكراتی كورد ئاماده‌یی حزبه‌كه‌ی نیشانداوە بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانەکانی نێوانیان له‌و خاڵه‌وەی كه پێش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تێیدا وه‌ستابوون بۆ دارشتنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا.
ئێستا رۆژئاوای كوردستان دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت یه‌كێكیان "یه‌كێتی نیشتمانی كورده كه له‌لایه‌ن "حزبی یه‌كێتی دیموكراتی سووری" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له‌ساڵی 2014 ه‌وه به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری پێكهێناوه و كاروباری رۆژئاوای كوردستان به‌رێوه‌ده‌بات، به‌ره‌كه‌ی تریش پێكهاتووه له "ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد" كه له‌ساڵی 2011 ه‌وه دامه‌زراوه و ئه‌ندامی "ئیئتلافی نیشتمانی سووریا"یه.
كۆی ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ش له كاتێكدایه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سووریا رایگه‌یاندووه پێده‌چێت دوای پێنج ساڵی تر هه‌ڵبژاردن له سووریا ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌و كۆنگره‌یه‌ی كه تێیدا شه‌رع كرایه سه‌رۆكی كاتی سووریا پێكهاته‌ی كورد و به‌شێكی زۆری دروزییه‌كان به‌شدار نه‌بوون، به‌وپێیه‌ش ده‌سه‌ڵاتی كاتی له‌و وڵاته نایاسایی و ناشه‌رعییه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه دان به‌ده‌سه‌ڵاته نوێكه‌ی سووریادا نه‌نێن، كه ده‌كرێت له‌پاڵ تۆكمه‌یی و به‌توانایی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له به‌رەكانی شه‌ڕ، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كوردانی رۆژئاوای كوردستان، داننانیش به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا وەک کارتی فشار بەکاربێنێت و هێز و گوڕێكی تر به‌لایه‌نی كوردی ببه‌خشێت له دانوستانه‌كانی داهاتوویان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته نوێكه‌ی دیمه‌شقدا و ناچاریان بكه‌ن زۆرێك له داواكاری كوردانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.