بەچوار ڕۆژ موچەى مانگى یەک دابەشدەکرێت

10 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى لیستى مووچەى مانگى یەکى بڵاوکردەوەو  سبەینێ چوار شەممە، دەستبەدابەشکدنى دەکرێت و بەچوار ڕۆژ مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەو سەرۆکایەتیەکان تەواو دەکرێت.
درەنگانێکى ئەمشەو، وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕاگەیەندراوێکیاندا لیستى مووچەى مانگى یەکیان بڵاوکردەوە.
وەزارەتى دارایی دەڵێت: ڕۆژی چوارشەممە ٥ ی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەستپێدەکات و ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی شوباتی ٢٠٢٥، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.

هەر ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، بڕی (٩٥٨،٠١٢،٣٣٢،٧٥٩) دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار