وەزارەتى پپێشمەرگە: ٩١٦٥ ئەفسەر فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/123(1).png)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ٩١٦٥ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو، زاخۆ(١١٤) ناو، هەڵەبجە (١٨) ناو، راپەرین(٤٩٠) ناو، هەولێر (٣٨٩٩) ناو، دهۆک(٢٤١٣)ناو.
هاوکات هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتى پێشمەرگە ئەوەشدەخەنەڕوو، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان.
دەقى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە.
فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە دەرچوو
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
دوای بریاری ئەنجومەنی ژمارە (٢٤٢ لە ٢٠٢٤/٣/٢٧) نوسراوی گشتاندنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٧٨٢٠ لە٢٠٢٤/٦/١٢) تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان و خانەنشینان بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی پڕۆسەیە لە کۆی ئەو(١٨٨٧٩) ناوەی کە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، ناوی(٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(١١٤) ناو.
-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(٤٩٠) ناو.
-سنوری پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو.
-سنوری پارێزگای هەولێر(٣٨٩٩) ناو.
-سنوری پارێزگای دهۆک(٢٤١٣)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(٤٨)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(١٥٤٤)ناو.
پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە پەلەبکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-11_17-48-31.jpg)