ئاسایشى شارەزوور دەستى بەسەر 1444 سکەی شوێنەواریدا گرت
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/32.png)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت توانیویانە ٥ تۆمەتباری شوێنەواری دەستگیربکەن و هەروەها دەستبەسەر بڕی ١٤٤٤ سکەى شوێنەواریدا بگرن.
لەڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەڵێن لە چالاکیەکیاندا هێزەکانی ئاسایش بەهاوکاری کۆماندۆی کوردستان توانیان دەستبەسەربڕی(١٤٤٤) سکەی جۆراوجۆری شوێنەواریدا بگرن.
هەروەها لەچالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر (سێ) ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە
1444 سکەی شوێنەواری دەستی بەسەر دا گیرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور(٥)تۆمەتباری شوێنەواری دەستگیرکرد
لەماوەی دوومانگی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، لە دووچالاکی جیاوازدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە مامەڵە و بازرگانیکردنێک بەپارچە شوێنەوارییەکان و پاراستنی و ڕێگریکردن لەگەڕان و پشکنینی نایاسایی ناوچە شوێنەوارییەکان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەپارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق توانیان(٥) تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیربکەن.
لەچالاکی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایش بەهاوکاری کۆماندۆی کوردستان توانیان دەستبەسەربڕی(١٤٤٤)
هەزار و چوارسەت و چل و چوار سکەی جۆراوجۆری شوێنەواریدابگرن.
لەچالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر (سێ) ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٤)ی شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-13_17-12-57.jpg)