یەک ملیۆن و دووسەد هەزار کەس لە باشماخەوە هاتووچۆیان کردوە

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرپەرشتیاری فەرمانگەى گومرگی پارێزگاى کوردستان ڕایگەیاند: هاتوچۆی گەشتیاران و ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی فەرامەرز ئومێدی سەرپەرشتیاری فەرمانگەى گومرگی پارێزگاى کوردستان (سنە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى ئیرناى ئێرانى، ڕایگەیاند: لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا یەک ملیۆن و ٢٠٧ هەزار کەس لەڕێگەى دەروازەى سنوری باشماخ هاتووچۆیان کردووە، هەروەها ١٢٧ هەزار و ١١٧ کەسیش لە سەیرانبەندەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەشکردوە کە هاوتوچۆى هاوڵاتیان و گەشتیاران و بازرگانان  لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخى مەریوان بە درێژایی ٢٤ لەشەو ڕۆژیشدا ئەنجام دەدرێت و ناوەستێت.
سەرپەرشتیاری فەرمانگەى گومرگی کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشى وت: ژمارەی هاوڵاتیان و گەشتاران لەو دەروازەیە لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 26% زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی سەرنشینانی ڕۆیشتن بە ڕێژەی 16% زیادیکردووە.

فەرامەرز ئومێدی باسی زیادبوونی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کرد، وتی: لەم ماوەیەدا زیاتر لە 39 هەزار هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەو ڕێگەیەوە  ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیەش 19 هەزار و 499 ئۆتۆمبێل هاتوون، 19 هەزار و 546 ئۆتۆمبێلیش ڕۆشتوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: لەڕووی هاتنەناوەى ئۆتۆمبێل، لەماوەى 10 مانگدا بە ڕێژەی 13% زیادبووە، لە ڕووی ڕۆشتنى ئۆتۆمبێلیشەوە بە ڕێژەی 14% زیادبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار