مامۆستایانى ناڕازیی: بایکۆت ناشکێنین تامووچەى مانگى ١٢ وەردەگرین
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/%DA%A9%D9%87%DA%98%DA%98%D9%87%DA%A9%DA%98.jpg)
9 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجومەنى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى، جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە بەردەوامدەبن لەسەر بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن و ئامادەنین سبەینێ یەکشەممە دەوام دەستپێبکەنەوە.
هەرچەندە بەڕیوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى ئاماژە بۆ ئەوەدەکات هەموو ئامادەکاریەک کراوە بۆ ئەوەى بایکۆت کۆتایی بێت و لەرۆژى یەکشەممەوە دەوام دەستپێبکاتەوە، بەڵام مامۆستایانى ناڕازى دەڵێن بایکۆت ناشکێنین.
اکاتەوە.
نەجمەدین محەمەد لە دەستەى ئەنجومەنى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى، لەسەر شکاندنى بایکۆت وتی، ئەوان وەک ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى بەردەوام دەبن لە بایکۆت. دەشڵێن، بایکۆت بڕیارێکى خۆڕسکى خودى مامۆستایانە.
ئەو مامۆستایە ئەوەشى خستەڕوو، ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا جارێکى دیکە بەفەرمى سوربوونى خۆیان لەسەر بڕیارى نەشکاندنى بایکۆت دووپاتدەکەنەوە.
دەشڵێت، تاوەکو حکومەتى هەرێم مووچەى مانگى 12 و تەوتین و مووچە فەوتاوەکان و پلە بەرزکردنەوەیان دەستپێنەکاتەوە بایکۆت ناشکێنن.
هەروەها ئەوەشى وت: لە چەند رۆژى داهاتوودا چالاکییان دەبێت و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایى.
نزیکەى مانگێکە، بایکۆت لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و شارەزوور بەردەوامە.
پێنج شەممەى ڕابردوو ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، ڕایانگەیاند، چاوەڕوانین هاوڕێ مانگرتووەکانمان دوای (48) کاتژمێر لە نەخۆشخانە بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێنەوە ناومان؛ ئەم ماوەش وەک مۆڵەتێک دەدەین بە دەسەڵاتی زۆنی سەوز؛ تا خۆی یەکلابکاتەوە لەنێوان (تەوتین) و (هەژماری من)؛ ئەگەرنا دوای ئەو ماوەیە سەرچاوەی داهاتەکانیان پەکدەخەین.
لە بەیاننامەیەکدا، ئەو ئەنجومەنە دەڵێن: بایکۆتی دەوام لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا؛ بڕیارێکی خۆڕسکانەی خودی مامۆستایانە.سەرلەبەری چەواشەکاری و تۆمەتەکانی پارتی دەسەڵاتداری هەولێر؛ لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆ و پەیجە فەیک و سێبەر و ڕاوێژکارە دابەستە و نووسەرە دەربارەکانیان؛ ڕەتدەکەینەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-13_17-12-57.jpg)