عادل باخەوان: ماکرۆن وەک سەرۆککۆماری کوردستان مامەڵەی کرد

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، ڕایدەگەیەنێت لە کۆنفرانسەکەی پاریس لەسەر داهاتووی سوریا، نوێنەری کوردی ڕۆژئاڤا و باشور بەشدارنەبوون، بەڵام سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، وەک ئەوەی سەرۆککۆماری کوردستان مامەڵەیکرد و بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد کرد.

عادل باخەوان لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، نوسینێکى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لە کۆنفرانسەکەی پاریس لەسەر داهاتووی سوریا، نوێنەری کوردی ڕۆژئاڤا و باشور بەشدارنەبوون، بەڵام کورد شانسی ئەوەی هەبوو کە کەسی یەکەمی کۆنفرانس، سەرۆک ماکرۆن، وەک ئەوەی سەرۆککۆماری کوردستانبێت مامەڵەیکرد و بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد کرد و کردی بەمەرج بۆئەوەی یەکێتی ئەوروپا یەکەم سزاکان لەسەر سوریا هەڵبگرێت و دووەم مامەڵە لەگەڵ سوریا وەک پارتەنەری نوێ بکات.

سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، ئەوەش دەڵێت پاشان، لە پشت کامێراکانەوە دەستی وەزیری دەرەوەی سوریا دەگرێت و پێیی دەڵێت : ئێمە ئامادەین هەموو هاوکاریەکتان بکەین، بەڵام بەمەرجێک کە کورد ئەکتەری سەرەکی بیناکردنەوەی سوریابن.
هەروەها دەڵێت: ئێمە هەرگیز ناتوانین هاوپەیمانەکانمان بەتەنها بەجێبێڵین، چونکە ئەوەی کورد بۆ ئێمەی کردوە، کەس بۆی نەکردوین. 

ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو 13ـی شوباتی 2025، لە پاریس کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی لە بارەی داهاتووی سووریا و قۆناغی دوای رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا هەریەک لە نوێنەرانی وڵاتانی (G7) کە پێکهاتوون لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، کەنەدا، بەریتانیا، ژاپۆن و ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی تورکیا، سووریا، سعوودیە، عێراق و لوبنان بەشدار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار