قەسەدە: لە ٢٤ کاتژمێردا سێ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندرا

2 ڕۆژ لەمەوپێش
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاو کردوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشانکراوە شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی دێر حافر چالاکی کاریگەری ئەنجام داوە و دەڵێت: "هێزەکانمان گورزی لە خاڵێکی کۆبوونەوەی سەربازی چەتەکانی دەوڵەتی تورک وەشاند، لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژوان و چەتەیەکی دیکەش بریندار بووە. هەروەها ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانیش تێکشکێندراوە. هێزەکانمان لە دژی خاڵێکی کۆبوونەوەی چەتەکان لە گوندی ئیمامە چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک بریندار بوو.
بەرەی تشرین؛ یەکینەکانی شەهید هارون لە کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان لە دەوربەری گردی سیراتەل دا. لە گوندی حاجی حوسێن لە کۆبوونەوەیەکیاندا چەتەیەک کوژرا. لە هەردوو چالاکییەکەدا کوشتن و برینداری بوونی لێکەوتەوە، بەڵام ژمارەکەی نەزانرا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە درێژای شەوی شەممە\یەک شەممە دەوربەری بەنداوەی تشرینی بە سەختی تۆپبارانکرد. هەروەها فرۆکەی جەنگییەکانی داگیرکەران شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکارانی نزیک بەنداوەکەی بۆردوومان کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.
فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوربەری شارۆچکەی شیوخی ڕۆژئاوای کۆبانێی بۆمبارانکرد، بە سەختی تۆپبارانی ناوچەکەی کرد. لە ئەنجامدا زیانی ماددی لە ماڵ و موڵکی دانیشتووان کەوتەوە. هەروەها فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ئاسمانی هەرێمەکە دەگەڕان.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەوربەری شارۆچکەی عەین عیسا و گوندەوارانی بە چەکی قورس تۆپباران کرد و مەدەنییەک بریندار بوو. لە تەواوی ڕۆژەکەدا جوڵەی فرۆکەی جەنگی لە هەرێمەکە هەبوو.
شەڕڤانمان لە گوندەواری باکووری تەل تەمر چالاکییان لە دژی کۆبوونەوەی چەتەکان ئەنجام دا. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا."

