نێچيرڤان بارزانى: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى عێراقدايه

2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچيرڤان بارزانى، ڕایگەیاند هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2025/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ريس ئه‌كينجى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کردووە.
هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە لەبەشێکى کۆبونەوەکەدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه.
هه‌ردولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراقييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه باسيان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ئه‌كينجى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگيرييه‌كى توركياى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسييه‌ى ئاويش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نيشان دا.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دوو ساڵەییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد.
لە مانگی 3 ی ساڵی 2023 دا تورکیا هەناردەکردنی نەوتەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات بە بەغداد لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێی تورکیاوە بەبێ مۆڵەت لە ساڵانی نێوان 2014 و 2018 دا.

