شاندی ئیمرالیی و مەسرور بارزانى کۆدەبنەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
بەر لە گەڕانەوەیان بۆ توركیا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆببێتەوە.
بڕیاربوو کارەکانی شاندەکە رۆژی سێشەممە کۆتایی بێت، بەڵام گۆڕانکارییەک لە بەرنامەکەدا کراوە. شەوی سێشەممە شاندەکە گەڕایەوە هەولێر، بڕیارە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و هەر ئەمڕۆ بگەڕێنەوە.
ماوەى سێ ڕۆژە شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە بە "شاندی ئیمراڵی" ناسراون، گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى کۆبونەوە.
شاندەکە پێکهاتوون لە ئەندامانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، هەروەها هاوسەرۆکی دەبەپە ئۆزگور ئەرۆڵ و پەرلەمانتاران گوڵجان کاچماڵس و مەهمەت کاماچ.
سێ شەممە شاندی ئیمراڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بەشێک لەئەندامانى مەکتەبى سیاسى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە، دواتر شاندەکە ڕایانگەیاند هەمووان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و "پێویستە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دڵخۆش بن."
شاندی ئیمراڵی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

