ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنی وەزیراندا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و دوو تەوەری دیکە تاوتوێ دەکرێت. 
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-02-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران؛ بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، گفتوگۆ لەبارەی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی؛ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ڕێکارەکانی یەکخستنی کوالێتیی کۆنترۆڵ لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات. 

دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە، 05-02-2025، کرا و تێیدا ژمارەیەک بڕیاری گرنگی دەرکرد. 
هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم لەکاتێکدایە، وەزیری نەوتی عێراق دووشەممەى ڕابردوو ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دوو ساڵەییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد.

لە مانگی 3 ی ساڵی 2023 دا تورکیا هەناردەکردنی نەوتەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات بە بەغداد لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێی تورکیاوە بەبێ مۆڵەت لە ساڵانی نێوان 2014 و 2018 دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار