ئیلهام ئەحمەد: کاتی ئەوەیە مافی پێکهاتەکانی گەلی سوریا دەستەبەر بکرێت

دوێنێ



ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، دەڵێت کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە پەیکەری سوریا و قوربانییەکی زۆری داوە، وەک خۆی باسی کردووە، پرسی بەشداریکردنی هەموو سوریاییەکان لە گفتوگۆی نیشتمانیدا “پرسێکی پێویستە کە دەبێت بکرێت” بۆ دروستکردنی بنکەیەکی هەمەلایەنە.
لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) کە لەژمارەى ئەمرۆ پێنج شەمە بڵاوکراوەتەوە، ئیلهام ئەحمەد، ڕایگەیاند: پرسی بەشداریکردنی سەرجەم سورییەکان لە گفتوگۆی نیشتمانیدا پرسێکی پێویستە کە دەبێت بکرێت بۆ دروستکردنی بنکەیەکی گشتگیر و زەمینەسازی بۆ چارەسەرە سیاسییە بەردەوامەکان دوور لە ململانێ سەربازییەکان و دابەشکارییە جوگرافییەکان.

ئیلهام ئەحمەد، كە سەرکردایەتی ئەو وەفدە دەكات كە بڕیارە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق بکات، دەڵێت: گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە نێوان ئیدارەی سوریا و ئیدارەی خۆسەر، بە پابەندبونی هەموو لایەنەکان بە چارەسەری سیاسی و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و موڵک و ماڵی خۆی و ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ بەدی دێت.

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد لەگەڵ تەواوی هاوبەشە ناوخۆییەکان و هێزە دیموکراسیەکان و هاوپەیمانە نێودەوڵەتیەکانیان كاردەكەین بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سوریا بکات لە بونیادنانی داهاتویەکی سەلامەت و دادپەروەر، کە تیایدا هیچ منداڵێک بێ ماڵ و هیچ خێزانێکی بێ نیشتمان بوونی نەبێت.

ئەو وتیشى: دەرئەنجامی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە (هەسەدو مەسەدو ئیدارەی خۆسەر) دیدێکی ناوخۆیی بۆ ئەو لایەنانە پێکدەهێنێت، بنەمایەکیشە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی راستەقینە لەگەڵ حکومەتی سوریا و کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان، بەپێی ئەو میکانیزمانەی هەردوولا لەسەری رێکدەکەون.
هاوکات سەبارەت بە سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ شاری عەفرین، ئیلهام ئەحمەد وتى: هەنگاوێکی بوو بۆ بەهێزکردنی متمانەی ئاوارە و کۆچبەران بۆ  گەڕانەوەیان بە سەلامەتی و شێوازێكی ئارەزومەندانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەلەکەمان لە عەفرین کە بە زۆر لە ناوچەکەیان ئاوارە بوون، شایەنی گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانە، ئەمە جگە لەو کاریگەریانەی کە سەردانەکە هەڵیگرت بۆ کردنەوەی ڕێگای کردەیی و داڕشتنی پلانێک بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار