کەشناسى: لەشارەکان ئاسمان هەور دەبێت و لەشاخەکان بەفر دەبارێت بارێت

دوێنێ



بەپێى پێشبینەیەکانى بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکاندا.
بۆ سبەینێ هەینى، بەپێى پێشبینیەکان ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا وە نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا , پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە   20- 02 -  2025  
کەش/  ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکاندا.
پلەکانی گەرما /  بەرێژەیەکی بەرچاو ( 4-6  ) نزم  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند (10- 20) کم/ک لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (7  – 9 ) کم دەبێت .لەکات و شوێنی دابارین وەهەروەها ناوچە بەرزەکان کەم دەبێتەوە بۆ (4-6) کم
سبەى هەینی  21- 02 -  2025  
کەش/   ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا وە نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا , پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێ کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەمینێتەوە بۆ بەیانی رۆژی شەممە .   
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت .
خێراى با /  لەسەرخۆ- مامناوەند  (10 - 20) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (8   – 10) کم دەبێت ، لەکاتى و شوێنی دابارین ( 5 – 7 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2-1 ( پلە وە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان زیاتر بە ( 4-5  ) پلە دادەبەزێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 7پلەى سیلیزى
کەرکوک  :12  پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  8پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 6  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران  : -4  پلەى سیلیزى
سۆران   : 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 12پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى  20- 02 -  2025

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار