ئێران: ئامادەین پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ سوریا دابمەزرێنێت

دوێنێ



ماجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دووپاتی کردەوە کە تاران ئامادەیە "پەیوەندی دۆستانە" لەگەڵ ئیدارەی سوریا دابمەزرێنێت.
لە بەیاننامەیەکدا کەمیدیاکانی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە، بڵاویانکردوەتەوە ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاندووە کە "هیچ ناکۆکییەک لەناو ئێراندا سەبارەت بە پرسی سوریا نییە"، ئاماژەی بەوەشکرد، تاران "لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی سوریا دەکات".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە هیوای خۆی دەربڕی کە "ئاسایش لە سووریا زاڵ بێت، و وڵاتانی دیکە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریا نەکەن"، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران "گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی دەدات، و زۆر شتی هاوبەشی لەگەڵ ئەواندا هەیە".
جێگری وەزیرى دەرەوەى ئێران، ئاماژەى بەوەشکردووە که "کاتێک حکوومەتی نوێی سووریا پێکدێت، ئێران ڕێز له بڕیاری گەلی سوریا دەگرێت و ئامادەیه پەیوەندی دۆستانه لەگه ڵ سووریا دروست بکات له سەر بنەمایەوه ".

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، محەمەد ڕەزا ڕەئوف شێبانی، نوێنەری تایبەتی ئێران بۆ کاروباری سوریا، ئاشکرای کرد کە تاران لە پەیوەندی ناڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا و پەیامی سەبارەت بە دۆخی ئەو وڵاتە پێگەیشتووە.
ئێران بە ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد لە مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو دڵخۆش نەبوو، زیانی گەورەشی بەركەوت. عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەند ڕۆژێك دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد ڕایگەیاند ئەمەریكا لەڕێگەی پلانەكانیەوە لە سوریا هەوڵدەدات ئاژاوە بنێتەوە. پێشبینیشی كرد "گروپێكی شەرەفمەند" لە سوریا دەربكەن و دۆخێكی نوێ بهێننەكایەوە.

رۆژی 30ـی کانوونی دووەمی 2025، ژمارەیەک بەرپرس و سەرۆکی گروپە چەکدارەکانی سوریا لە دیمەشق لەژێر ناوی کۆنگرەی سەرکەوتن کۆبونەوە و بڕیاریاندا ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی کاتی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر دەستنیشان بکەن و پەرلەمان و سوپا هەڵبوەشێننەوە و کارکردن بە دەستوری سوریا راگرن تا ئەوکاتەی دەستوری نوێ بۆ وڵاتەکە دەنوسرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار