بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین ٤٥ ڕۆژە بەردەوامە

2 مانگ لەمەوپێش
ئەمڕۆ ٤٥ـەمین ڕۆژە گەل لە بەنداوی تشرین بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوام لە ئێشکگرییدان و تا دێت بەرخۆدانییەکە بەرفراوانتر دەبێتەوە.
ڕۆژی ٨ـی مانگی ڕابردوو، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد، ئەمڕۆش ئەو بەرخۆدانییە لە ٤٥ـەمین ڕۆژییدا بەردەوامە.
گەل بە جۆش و خرۆشەوە لەسەر بەنداوی تشرین بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بە گۆڤەندەوە هێز و ئیرادەی خۆیان بە داگیرکەران نیشان دەدەن.
لەگەڵ بەرخۆدانی گەلدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆردوومانی بەردەوامی هاوڵاتییانی مەدەنی لەسەر بەنداوی تشرین دەکەن و بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٤٤ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
