هاوپەیمانان لەکوردستانەوە چەک و تەقەمەنیان ڕەوانەى رۆژئاوا کرد

17 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوپەیمانان لەکوردستانەوە چەک و تەقەمەنیان ڕەوانەى رۆژئاوا کرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ڕایگەیاند، هاوپەیمانان لەهەرێمى کوردستانەوە چەند بارهەڵگرێک چەک و تەقەمەنى و پشتیوانى سەربازیان ڕەوانەى هەردوو بنکەى حەسەکەو قەسرەک کردووە.
بەپێى زانیاریەکانى ڕوانگەى سورى ژمارەى بارهەڵگرەکان ٣٦ دانەبوون پڕ لەسندووقى داخراوبوون، لە تانکی سووتەمەنی، کە لە سنووری ئەلوەلیدەوە لە هەرێمی کوردستانەوە داخڵ بوون،  ناردنى ئەو چەک و تەقەمەنیانەش لەچوارچێوەى بەهێزکردنى تواناى سەربازى هێزەکانى  ئەمریکادایە لەڕۆژئاوا.
دوورۆژ لەمەوبەر فرۆکەیەکى سەربازى هاوپەیمانان، کە چەک و تەقەمەنى هەڵگرتبوو، لەبنکەى سەربازى کێڵگەى نەوتى عومەر کە گەورەترین بنکەى سەربازى سوریایە نیشتوەتەوە.

هاوکات لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستانەوە 42 بارهەڵگریان گەیاندووەتە بنکە سەربازییەکانیان لە حەسەکە، کە تانک و زرێپۆست و چەک و تەقەمەنیان پێبوە.
لەباکوور و رۆژهەڵاتى سووریا 11 بنکەى سەرەکى و چەند بنکەیەکى لاوەکیى ئەمریکا جێگیرکراون.

هاوپەیمانان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا بە 72 فڕۆکە، 233 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، چەک و کەرەستەی سەربازییان گواستووەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
لە پاش کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتى ڕژێمی پێشووى سووریا لە مانگى کانوونى یەکەمى ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا و هاوپەیمانان، بەردەوام کەرەستە و کەلوپەلى سەربازیى زیاتر  لەڕێگاى ئاسمانى و زەمینیەوە ڕەوانەى بنکە سەربازییەکانیان دەکەن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار