مەزڵوم عەبدی: تورکیا دەیەوێت پێگەی ئێمە لەداهاتووى سوریادا لاواز بکات

15 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ڕایدەگەیەنێت: ئێمە بەشێکین لە سوریا و دەمانەوێت سوریا بە یەکگرتوویی بهێڵینەوە، بەڵام، تێڕوانین و  بۆچوونەکانمان لەسەر ئەمە جیاوازە، دەستێوەردانەکانی تورکیا دانوستانەکان خاو دەکاتەوە و کاریگەریی نەرێنی لەسەریان هەبووە.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى، مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى هەسەدە، دەڵێت: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ئەرێنی بوو هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی دوو لیژنەی تەکنیکی بۆ هەماهەنگی سەربازی و مەدەنی، بەڵام دیدگایەکی جیاوازمان هەیە سەبارەت بە وردەکاری و میکانیزمەکانی قۆناغی ئینتقالی.

مەزڵوم عەبدی هۆشداریشیدا لەوەی دەستوەردانی تورکیا، ڕێگری لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا بە دوای لاوازکردنی پێگەی ئێمەیە لەم وتووێژانەدا.
فەرماندەکەى هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆبەڕێوەبردن" ئامادەیە بۆ تێکەڵبوون بە سوپای نوێی سوریا، بەڵام داوای پاراستنی پلەیەک لە خۆبەڕێوەبەری لە چوارچێوەی دەستورێکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە دەکات.

سەبارەت بەکشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا هۆشداریداو دەڵێت: کشانەوەی ئەمریکا هانی تورکیا دەدات بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکە و ئەوەش کاریگەری لەسەر شەڕی دژی داعش بەگشتی دەبێت، چونکە بۆشایی ئەمنی دەبێتە ڕێگر لەبەردەم توانای هێزەکانی هەسەدە بۆ پاسەوانیکردنی زیندان و کەمپەکانی داعش.

هێزەکانی سوریاى دیموکرات بێ کارتی دانوستان نین، دەسەڵاتدارانی سەرکردایەتی کورد نزیکەی ٧٠ هەزار گومانلێکراو چەکداری داعش و کەسوکاریان لە دەستدایە – کە هەزارانیان بیانین. زلهێزە بیانییەکان وریان لەوەی ڕێگە بدەن دەسەڵاتە نوێیەکەی دیمەشق کە زۆرێک لە جیهادییە بیانییەکانی لە ڕیزەکانیدا هەیە، کۆنترۆڵی ئەو زیندان و کەمپانەی کە گومانلێکراوی ئەندامی داعشی تێدایە، بگرێتە دەست.
بەرپرسانی کورد زیاتر هۆشدارییان داوە لەوەی کشانەوەی ئەمریکا و دواتر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا زیان بە توانایان دەگەیەنێت بۆ هێشتنەوەی داعش لە ژێر کۆنتڕۆڵدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار