ئیدارەى خۆسەرى رۆژئاوا نەوت ڕادەستی حکومەتی سووریا دەکات

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزارى وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سوریاوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر بابەتی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دەسەڵاتدارانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرکردایەتی کورد دەستیانکردووە بە دابینکردنی نەوت لەو کێڵگە ناوخۆییانەی کە بەڕێوەی دەبەن بۆ حکومەتی دیمشق.
ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد سلێمان، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سوریا، وتى: نەوتی خاوی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەنێردرێتە پاڵاوگەکانی حومس و بەنیاس، یاخود بڵێین ئێستا بۆ پاڵاوگەکانی حومس دەنێردرێت، کە ناردنەکە لە رێگەی تەنکەرەوە دەبێت.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سووریا ئاشکرای کردوە بڕی ئەو نەوتەی دەنێردرێت، رۆژانە زیاتر لە 15 هەزار بەرمیلە. هەروەها گازی سروشتی و گازی ماڵانیش دەنێردرێت، بڕی گازە سروشتییەکە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن مەتر سێجایە، کە دەنێردرێتە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەوەش یەکەم گەیاندنی ڕاستەوخۆى نەوتە لەلایەن ئیدارەى خۆسەرەوە، کە دەوڵەمەندە بە نەوت بۆ حکومەتی ئێستاى سوریا.
سوریا لە ساڵی ٢٠١٠دا ٣٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە، ساڵێک پێش ئەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی ئەسەد بگۆڕدرێن بۆ شەڕێکی نزیکەی ١٤ ساڵە کە ئابووری و ژێرخانی وڵاتەکەی وێران کرد - لەنێویاندا نەوتەکەی.

کێڵگە نەوتییەکان چەندین جار دەستیان گۆڕی، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد لە کۆتاییدا کێڵگە سەرەکییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتیان گرتەوە، هەرچەندە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا هەناردەکردنیان قەدەغەکرد.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی یەکدا بەخشینی سزاکانی بۆ ماوەی شەش مانگ دەرکرد کە ڕێگەی بە هەندێک مامەڵەی وزە دەدات و بڕیارە یەکێتی ئەوروپا سزاکانی پەیوەست بە وزە و گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوە ڕابگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار