کارەکانى کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریا سێشەممە دەست پێدەکات
.png)
2 ڕۆژ لەمەوپێش
لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریا، تەواوبوونی قۆناغی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی زیاتر لە 30 کۆبوونەوە کە سەرجەم پارێزگارەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، حەسەن دەغیم وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا، ڕایگەیاند کە کۆنفرانسەکە ڕۆژی سێ شەممە یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات.
دەغیم وتیشى: بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام دەکرێت درێژبکرێتەوە ئەگەر پێویست بکات.
ڕاگەیاندنى کاتى کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریاـ لەکاتێکدایە پێشتر چەند جارێک ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، دووپاتیانکردوەتەوە پێکهێنانی لیژنەی دیالۆگی نیشتیمانی لەلایەن ئیدارەی دیمەشقەوە رەتدەکەنەوە و پێیوایە نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی سوریا ناکات و مەترسیی خۆی نیشاندەدات لەگەڕانەوەی دۆخی سوریا بۆ سەردەمی ناوەندی و داخراویی.
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندبوو: هەر کۆنگرەیەک بەبێ بەشداریی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجامبدرێت، نیشتیمانی نییە و دوپاتی دەیکەنەوە دورخستنەوەی هەر لایەنێک لە پڕۆسەی سیاسی سوریا وێران دەکات و کۆمەڵگەکەی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە.
لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسى نیشتمانیی سووریا هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دووپاتی کردەوە کە ئەو کۆبوونەوە بەرفراوانەی لەگەڵ کوتلە جیاجیاکانی سوریا ئەنجامیاندا بووە هۆی دووبارە داواکاری بۆ پێویستی دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستووری کاتی بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئینتقالی، ئەمە جگە لە داڕشتنی پلانێکی ئابووری کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستادا بگونجێت.
هەروەها لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی چوار هەزار ژن و پیاو بەشدارییان لە کۆبوونەوە ئامادەکارییەکاندا کردووە، کە تیایدا گوێیان لە زیاتر لە دوو هەزار و 200 دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ گرتووە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 700 بەشداریی نووسراوی وەرگرتووە کە دیدگا و پێشنیاری سەبارەت بە داهاتووی سوریا لەخۆگرتبوو.
وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری، حەسەن دەغیم، ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی ناردنی بانگهێشتنامە بۆ بەشداربووان لە ناوخۆ و دەرەوەی سوریا دەست پێدەکات، دواتر شوێنی کۆنفڕانسەکە دیاری دەکرێت.
دەغیم ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕاسپاردانەی کۆنفرانسەکە دەردەچن تەنها ئامۆژگاری فەرمی نابن، بەڵکو لەسەری بنیات دەنرێن لە داڕشتنی بەیاننامەی دەستووری و پێناسەکردنی ناسنامەی ئابووری و داڕشتنی پلانێک بۆ چاکسازی دامەزراوەیی.

