ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتیوانی عێراق ڕاگەیاندرا

دوێنێ
ئەمڕۆ دووشەممە، 24-02-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند کە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە و لەو ژمارەیە سەدا 70.17ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرانبەردا سەدا 29.83ـیان دانیشتووی گوندەکانن.
هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا 60.44ـی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە. ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەریدەخەن، سەدا 51.04ـی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا 46ـیشیان زگورد (سینگڵن).
ئامارەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2024:
1. کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس (بە هەرێمی کوردستانەوە)
2. دابەشبوون بەپێی ڕەگەز
· ڕێژەی ڕەگەز: 101 نێر بۆ هەر 100 مێ.
3. دابەشبوون بەپێی ژینگە
· 70.17%ی دانیشتووانی شارن.
· 29.83% ـی دانیشتووان لە ناوچە گوندنشینەکانن.
4. دابەشبوونی تەمەن
· 11.16%ـی دانیشتووان تەمەنیان خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە.
· 24.74%ـی دانیشتووان تەمەنیان نێوان 5-14 ساڵدایە.
· 60.44%ـی دانیشتووان تەمەنیان نێوان 15-64 ساڵدایە (تەمەنی کارکردن).
· 3.66%ـی دانیشتووان تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە.
5. باری هاوسەرگیری
· 46%ـی دانیشتووان زگورد (سینگڵن).
· 51.04%ـی دانیشتووان خێزاندارن.
· 2.8%ـی دانیشتووان بێوەژنن.
· تێکڕای تەمەنی هاوسەرگیری یەکەم: نێر (24.06) ساڵ، مێ (20.7) ساڵ.
6. دۆخی ئابووری
· 41.61%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە چالاکن.
· 46.06%ـی دانیشتووان لە ڕووی ئابوورییەوە ناچالاکن.
· 38.25%ـی دانیشتووان لە کەرتی حکوومیدا کاردەکەن.
7.پەروەردە
· ڕێژەی نەخوێندەواری: 15.31% (16.23% لە هەرێمی کوردستان).
· ڕێژەی ئەو قوتابییانەی (نێر) ناویان لە خوێندن تۆمار کردووە: 51.5%.
8. خزمەتگوزارییەکان
· 87%ـی دانیشتووان ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی گشتی وەردەگرن.
· 96.3%ـی دانیشتووان کارەبایان هەیە.
· 96.9%ـی دانیشتووان پشت بە تۆڕی ئاوەڕۆ دەبەستن.
9. یەکەکانی نیشتەجێبوون
· 70.16%ـی خانووبەرە لەلایەن دانیشتووانەوە خاوەندارێتی دەکرێت.
· 72.15%ـیی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان خاوەندارێتی دەکرێت.
دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
هەولێر
نێر: 50.21%
شارنشین: 50.17%
گوندنشین: 50.38%
مێ: 49.79
گوندنشین: 49.83%
شارنشین: 49.62%
0-14 ساڵان
32.40%
شارنشین: 31.71%
گوندنشین: 35.87%
15-65 ساڵان
63.47%
شارنشین: 64.1%
گوندنشین: 60.73%
65 ساڵان بەرەوسەر
4.13%
شارنشین: 4.28%
گوندنشین: 3.40%
سلێمانی
نێر: 50.58%
شارنشین: 50.39%
گوندنشین: 52.7%
مێ: %49.42
شارنشین: 49.61%
گوندنشین: 47.93%
3 بۆ 14 ساڵان
29.78%
شارنشین: 29.72%
گوندنشین: 30.27%
25-65 ساڵان
65.2%
شارنشین: 65.9%
گوندنشین: 64.46%
65 ساڵ بەرەوسەر
5.20%
شارنشین: 5.20%
گوندنشین: 5.27%
پارێزگاى دهۆک
نێر: 50.38%
شارنشین: 50.40%
گوندنشین: 50.30%
مێ: 49.62%
شارنشین: 49.60%
گوندنشین: 49.70%
0-14 ساڵان
33.40%
شارنشین: 33.15%
گوندنشین: 40.13%
15بۆ 65 ساڵان
61.68%
شارنشین: 62.47%
گوندنشین: 57.16%
65 ساڵان بەرەوسەر: 4.13%
شارنشین: 4.38%
گوندنشین: 2.71%

