شاندەکەى دەم پارتی بۆ سێهەم چاوپێکەوتن دەچێتە ئیمراڵی

24 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتى

هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت ڕایدەگەیەنێت، لەم چەند ڕۆژەدا شاندمان دەچێتە ئیمراڵی، پەیوەست بەو سەردانەوە ئەمڕۆ یا سبەینێ داواکاری پێشکەش دەکرێت.
لە پەڕلەمانى تورکیا، ئەمرۆ دووشەممە گوڵستان کلچ کۆچیگیت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست و پەیوەست بە چاوپێکەوتنی سێهەم لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان زانیاری خستەڕوو.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت وتی: لەم چەند ڕۆژەدا شاندمان دەچێتە ئیمراڵی، پەیوەست بەو سەردانەش ئەمڕۆ یا سبەی داواکاری پێشکەش دەکرێت و ئامادەکاری ئەنجامدەدرێت.

هاوسەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو لە سەردانەکەى ئیمرالیدا بە تایبەت زانیاری لەسەر سەردانەکانی باشووری کوردستان و ئەو گفتوگۆیانەی کراون بە  ئۆجەلان ڕادەگەیەنرێت.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، گوڵستان کلچ کۆچیگیت وتیشى: دوای چاوپێکەوتنەکە کاتی ڕاگەیاندنی بانگەوازە مێژوویەکی بەڕێز ئۆجالان دیاری دەکرێت، کە لە چارەسەری پرسی کورددا دەبێتە قۆناغی سەردەمێکی نوێ. 

ئەو جەخت لەسەر ئەوەکردەوە دڵنیاین بانگەوازەکە مێژووی دەبێت ئەو کردە و ڕێگرییانەی گورز لەم زەمینە هاوپەیمانی و هاوبەشەیی تورک و کورد دەدەن و ئاستەنگی بۆ درووستەکەن، دەبێت لە لایەنی سیاسی و کۆمەڵگەوە شەرمەزار بکرێن."
گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئەوەشى روونکردەوە،  دوای ئەوەی بانگەوازییە مێژوویەکە دەدرێت، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی پەڕلەمان و وتی: دوای ئەوەی ئەم بانگەوازییە مێژووییە دەدرێت، بانگەوازی لە پەڕلەمان دەکەین بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت، بکەوێتە ژێرباری بەرپرسیارێتی خۆی و گۆڕین و هەموواری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی بانگەوازییەکە بکات و دەستبەجێ هەنگاوبگرێتەبەر."

شاندەکە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. رۆژی سێشەممە، 18ـی شوباتی 2025، لە شاری سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. 
  
شاندەکە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەرێمی کوردستانن. رۆژانی 16 و 17ـی ئەم مانگە لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. 

شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. رۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.

شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لە 22-01-2025 سەردانی ئیمراڵیی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە؛ دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "کارەکانی بەڕێز ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار