وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمى خۆمان کەمدەکەینەوە، نەوتی کوردستان وەردەگرین

21 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی نەوتی عێراق، پابەندیی خۆی بە ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت و پاراستنی نرخی وزە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتی نەوتی عێراق، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، رایگەیاند: سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمی نەوت بەهۆی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، پابەندن بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەم و هەناردەکردنی نەوت بەپێی رێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک.

لەلایەکى دیکەوە، باسم محەمەد خەزەیر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کارووباری هەناردەکردن لەلێدوانێکدا دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا 185 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرێت، بەرهەمهێنان بەرەبەرە زیاد دەکرێت تا دەگاتە 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بریکارى وەزیر، ئەوەشى خستەڕوو، لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
هەروەها وتیشى: تیمە تەکنیکییەکان خەریکی پشکنینی بۆڕییەکانن بۆ دڵنیابوون لە یٔامادەباشییان، چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین  لە 24 کاتژمێری داهاتوودا سەبارەت بە یٔامادەباشی بۆڕییەکانی بەندەری جەیهان.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرانی وزەی سعودیە و روسیا و ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپیک، رایگەیاند: ئاستی بەرهەمی نەوتی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 گەیشتوەتە 3.999 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش ئاماژەیەکی باشە بە پابەندیی عێراق بە ئاستی ئەو بەرهەمەی کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.

مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كرا. نه‌وته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ و سێ مانگ ده‌گه‌یه‌ندرایه‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا و له‌وێوه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرا كه‌ له‌ ساڵانی كۆتایی پرۆسه‌كه‌دا، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ ده‌كرا بڕه‌كه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ بوو، به‌ڵام سكاڵایه‌كی حكومه‌تی عێراق، كۆتایی پێهێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار