کورد بانگهێشت نەکراوە بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا

19 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسانى کود و ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری و هەسەدەش ڕایدەگەیەنن بانگهێشت نەکراون بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە دیمەشق بەڕێوەبچێت.
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک فەرهاد شامی و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندوە کە هیچ کام لە ئەندامەکانییان بانگهێشت نەکراون بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا.
لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریا، تەواوبوونی قۆناغی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، دوای ئەنجامدانی زیاتر لە 30 کۆبوونەوە کە سەرجەم پارێزگارەکان.
دوینێ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق، حەسەن دەغیم وتەبێژی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا، ڕایگەیاند کە کۆنفرانسەکە ڕۆژی سێ شەممە یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات. دەغیم وتیشى: بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام دەکرێت درێژبکرێتەوە ئەگەر پێویست بکات.
اگەیاندنى کاتى کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریاـ لەکاتێکدایە پێشتر چەند جارێک ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، دووپاتیانکردوەتەوە پێکهێنانی لیژنەی دیالۆگی نیشتیمانی لەلایەن ئیدارەی دیمەشقەوە رەتدەکەنەوە و پێیوایە نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی سوریا ناکات و مەترسیی خۆی نیشاندەدات لەگەڕانەوەی دۆخی سوریا بۆ سەردەمی ناوەندی و داخراویی.
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندبوو: هەر کۆنگرەیەک بەبێ بەشداریی هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجامبدرێت، نیشتیمانی نییە و دوپاتی دەیکەنەوە دورخستنەوەی هەر لایەنێک لە پڕۆسەی سیاسی سوریا وێران دەکات و کۆمەڵگەکەی لەبەریەک هەڵدەوەشێنێتەوە.
لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسى نیشتمانیی سووریا هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا دووپاتی کردەوە کە ئەو کۆبوونەوە بەرفراوانەی لەگەڵ کوتلە جیاجیاکانی سوریا ئەنجامیاندا بووە هۆی دووبارە داواکاری بۆ پێویستی دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستووری کاتی بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئینتقالی، ئەمە جگە لە داڕشتنی پلانێکی ئابووری کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستادا بگونجێت.

