کەشناسى: سبەینێ پلەى گەرما بەرز دەبێتەوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەراورد بەڕۆژانی ڕابردوو، لەسبەینێوە پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە لە زۆربەى شارەکانى هەرێمی کوردستان.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ سێ شەممە 25- 02 - 2025
کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووسبونی شەختە لە کاتەکانی شەودا .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 -2 ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 - 20) کم/ک.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8– 10 ) کم .
سبەی چوارشەممە 26- 02 - 2025
کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروسبوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی زوودا.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1 -2 ) بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10– 20 ) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 8 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 4پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 11 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 25- 02 - 2025

