هەپەگە ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لە ڕووداوەکەى گوهەرزێ ئاشکراکرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانى پاراستنى هەپەگە ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لەسەر بە ئامانج گرتنى سێ گەریلا لە سنورى گوندى گوهەرزێ لە ئامێدى لە ئۆتۆمبێلێکى تایبەتەوە ئاشکراکرد. 
رۆژى 21ى شوباتى 2025 ژمارەیەک چەکدار لە سنورى گوندى گوهەرزێ لە ئامێدى لە ئۆتۆمبێلێکى تایبەتەوە تەقەیان لە ژمارەیەک گەریلا کرد و بەهۆیەوە سێ گەریلا گیانیان لەدەستدا.
رۆژى 22 ى شوبات، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردبوو، بەهۆى ئەو رووداوەوە سێ گەریلا شەهیدبوون و لەمەودوا هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نێوان دێرەلوک و ئامێدیدا هاتوچۆ دەکەن و ئاڵاى هەرێمیان لەسەر نەبێت دەکرێنە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، پێشتر لەسەر بۆسەکەی ڕۆژی ٢١ـی شووبات ڕاگەیاندراوێکمان بڵاوکردەوە لە بۆسەیەکی خیانەتکاران لە نزیکی گوندی گوهەرزێ، لەسەر بەرپرسیارێتی ئەو ڕووداوە ئێمە لێکۆڵینەوەمان کرد، دەستنیشان کرا ئەوانەی ئەم بۆسە نامەردانەیان لەبەردەم هەڤاڵانمان دانا تیمێکی تایبەتی کۆنترای سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوون، ئاشکرایە ئەوانەی کە بۆسەکەیان دانابوو هێزی دەوڵەتی تورک بوون و لەدەرەوەش هەندێک هەندێک یارمەتییان وەرگرتووە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خەڵکی گوندی گوهەرزێ تاوانبار کراون، بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان خەڵکی گوندی گوهەرزێ هیچ ڕۆڵێکیان لەم ڕووداوەدا نییە، پەیوەندییدار بەو بابەتەوە ئەمە ڕاگەیاندراوی کۆتاییمانە و بە ڕای گشتیی و وڵاتپارێزانی ڕادەگەیەنین.

هەپەگە سەبارەی بە چالاکییەکانی گەریلا ئاماژەی بەوەداوە، گەریلاکانی ئازادیی لە ٢٢ـی شووبات دوو چالاکییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی لە زاپ و گردی سەری مەتینا ئەنجامداوە و بە چەکی قورس لە گورز لە داگیرکەران دراوە.
باسیان لەوەشکردووە، لە ٢٤ـی شووبات دوو جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە زاپ بۆردوومان کراوە.

سەبارەت بەهێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەپەگە بەمشێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو: لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٤ـی شووبات، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گشتیی ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە و مەتینا کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار