موسەنا ئەمین:  ئەگەر بەغداد هەڵەیەكی هەبێت هەرێم سەد هەڵەی هەیە

6 مانگ لەمەوپێش



 

فڕاکسیۆنى یەکگرتوو لە بەغدا لەبارەى موچە و تەوتینەوە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بەغدا مانگانە ترلیۆنێک دینار دەنێرێت بەڵام هەرێم بەردەوام کێشە بۆ موچە دروست دەکات.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند ناوچەكە لە گۆڕانكاریدایە، كەی كاتی ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم خەڵك بە موچەوە خەریك بكەن،  تاكەی حكومەت ناتوانێت كێشەیەكی وا سادە چارەسەربكات، كە یاسای بودجەو دادگا فیدراڵی كێشەكەی چارەسەر كردووە.

ئەو پەرلەمانتارەى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، حكومەتی هەرێم (10) وەفدی ئەنارد بۆ بەغداد، تائەوان نەچونە دادگای فیدراڵی دوو سەد سێ‌ سەد ملیار دیناری پێنەدەدان، ئێستا ئامادەیە مانگانە یەك تریلیۆن دینار بنێرێت، بۆچی رێوشێنەكان جێبەجێناكەن و پاساوی دروستبونی كێشە دەدەن بە حكومەتی فیدراڵی.

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات كاتێكیش خەڵك ناڕەزایی دەربڕێت لە دێگەڵە بە گازی فرمێسك رێژو، لە سلێمانیش چالاكەوانان و فەرمانبەران و میدیاكاران داركاری دەكرێن.
موسەنا ئەمین لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەشڵێت: یەكێتی تەوتینی كردبوو بە ئاڵا لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، بابچن ئێستا بەڵێنەكانیان بەرنە سەر، یەكێتی هەركاتێك داواكارییە كەسی و حزبییەكانی جێبەجێبووبێت كێشەی خەڵك مەسەلەیەك نیە بەلایەوە.
سەبارەت بەمووچەى مانگى دوو، وتى: بۆ موچەی مانگی دوو هێشتا كات ماوەو دەبوو ئێستا بهاتایە، فشار دەخەینە سەر هەردوو حكومەت بۆ ئەوەی كێشە بۆ موچەی خەڵك دروست نەكەن، موچەی مانگی دوو بەمزوانە دابەشنەكرێت، ئەگەر بەغداد هەڵەیەكی هەبێت حكومەتی هەرێم سەد هەڵەی هەیە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەش ئاشکرا دەکات حكومەتی هەرێم دووجار كەیسی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیای سیاسی دۆڕاندووە، دەڵێت: جارێك داوای (17%) بودجەی عێراقی كرد وتیان ئێمە خۆمان قەرەبوی كەسوكاری شەهیدو زیندانی سیاسی دەكەینەوە، نەشی كردەوە، تائێستا زیاتر لە (5بۆ6) وەجبە زیندانی سیاسی هەن ناسنامەیان بۆ كردون و هیچ پارەیەكیان بۆ خەرجنەكردوون.
هەروەها ئەوەشى وت :ئەوانەی بۆشیان كراوە، نیوە كەمتری ئەوەیان پێدەدرێت كە لە عێراق بۆیان كراوە، بۆ ماوەی (10) ساڵ و ئەوەشیان بڕیوە، زیاتر لە (10) چین و توێژی جیاواز موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرێت لە عێراق، كە ملیۆنەها كەسن، لە هەرێمی كوردستان تەنها كەمئەندام موچە وەردەگرێت كە (150) هەزار دینارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار