وەزیرى بەرگرى تورکیا: ئێمە ئاگربەست ڕاناگەیەنین

دوێنێ



یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، دەبێت پـ.ـارتی کـ.ـرێکارانی کوردستان دەستبەجێ‌ چەکەکانیان رادەست بکەن، ئەوەشى خستەڕوو ڕاگەیاندنى هیچ ئاگربەستێک لەلایەن تورکیاوە لەئاردادا نییە.

رۆژنامەی "زەمان"ی توركی لە زاری یەشار گولەرەوە بڵاویكردووەتەوە، رێکخراوی پـ.ـەکە.کەو سەرجەم درێژکراوەکانی کە لە ناوچە جوگرافییە جیاوازەکان و بە ناوی جیاواز کاردەکەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کوێ بن، دەبێت دەستبەجێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیان بدەن و دەستبەجێ و بێ مەرج چەکەکانیان رادەست بکەن، هەر لێدوانێک یان کارێک کە پێچەوانەی ئەمە بێت، هیچ بەرامبەرێكی نییە.

وەزیری بەرگری توركیا راشیگەیاندووە، پرسی وەك ئاگربەست لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، کە نەخراوەتە ناو دەقی بەیاننامەکەی عەبدوڵا ئـ.ـۆجەلان، نابێ بخرێنە بەرنامەی کارەوە، چونکە هەرگیز شتێکی وا لەسەر مێز نییە.

گولەر وتیشى: ئامانجی کۆتایی ئێمە ئەوەیە؛ خواستی هاوبەشی ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیمان ئەوەیە کە تیرۆر کۆتایی پێبێت، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەتەواوی تەسفیە بکرێن و هەموو هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەمان نەهێڵن. 

ئەوەشى وت: ڕێگە نادرێت پرۆسەکە تێکبدرێت، سووکایەتی پێ بکرێت و درێژخایەن بکرێت؛ ڕێبازێکی وریا و عەقڵانی وەک بنەما دەگیرێتەبەر. دەشڵێت "پێویستە هەمووان متمانەیان بە ئەزموون و دووربینی بەرفراوانی دەوڵەتەکەمان هەبێت و هاووڵاتیانمان لەو بوارەدا ئاسوودە بن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار