سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ترەمپ فێڵمان لێدەکات بۆ داماڵینى چەک

21 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکی پەرلەمانى ئێران پێیوایە "کردەوەکانی ترەمپ لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بانگەشەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران تەنیا فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک.
دوای ئەو پەیامەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ تاران بەمەبەستی دانوستان و وەڵامدانەوەی عەلی خامنەیی، سەرۆکی پەرلەمانى ئێران، محەممەد باغر قالیباف، لێدوانی لەسەر لێدوان دەیدات.

لە لێدوانەکانیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە محەممەد باغر قالیباف دەڵێت: هیچ دانوستانێک لە ژێر سایەی هەڕەشە و زەلیلکردن بە فەرمانی سەپاندنی ئیمتیازاتی نوێ نابێتە هۆی هەڵگرتنی سزاکان و ناگاتە هیچ ئەنجامێک.

ئەو وتیشى: چاوەڕێی هیچ نامەیەکی ئەمریکا نین،  پێمان وایە بە کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەرفەتى زۆر لەناوخۆی وڵات و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە، دەتوانین بگەینە پێگەیەک کە دوژمن هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە هەڵگرتنی سزاکان.

هاوکات دوینێ شەممە عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دژی وڵاتەکەی سەرکۆنەکردن کە هەڕەشەی کردبوو هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رەتیدەکاتەوە هیچ نامەیەکیان لە ترەمپەوە پێ گەیشتبێت. 
خامنەیی وتی: "هەندێ حکومەتی کەڵەگا پێداگری لەسەر دانوستاندن دەکەن، ئامانجی دانوستاندنیان چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، ئامانجیان سەپاندنە."
 
ڕۆژی هەینی ترەمپ رایگەیاندبوو، نامەیەکی بۆ رێبەری ئێران ناردووە و داوای لێ کردووە بێن گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی بکەن، ئەگەرنا چاوەڕێی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بکەن. 
خامنەیی رۆژی شەممە وتی، "حکومەتە خۆسەپێنەکان" دەیانەوێت بە زۆر داواکارییەکانیان بەدیبێنن. 

خامنەیی بێ ئەوەی ناوی ئەمریکا بێنێت یان باسی نامەکەی ترەمپ بکات، گوتی: "ئەوان ئێستا داواکاریی نوێ دەخەنەڕوو کە بێگومان ئێران جێبەجێیان ناکات."
شەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند: "ئێمە گوێمان لە بابەتی نامەکە بووە، بەڵام هیچ شتێکمان پێ نەگەیشتووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار